
وۆركشۆپێك لەسەر (ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشانە و خۆپارێزی) بەڕێوەچوو
لەدرێژەی هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان ڕایان گەیاندووە،
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 25 ی شوباتی 2020 کاتژمێر (1) پاش نیوەڕۆ پەیمانگای تەكنیكی دوكان و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و كۆلێجی زانكۆی گۆیژە بۆ دیراساتی ئایینی بەهاوبەشی وۆركشۆپیكی زانستیان تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناونیشانی (ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشانەکانی و خۆپارێزی) لە كۆلێجی ناوبراو بۆ ژمارەیەك خوێندكاران و فەرمانبەران پێشكەشكرد.
نوێنەری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و ژینگە پارێزی سلێمانی (م. ی. ژینۆ رؤوف علی) بە ووردی چۆنیەتی خۆپاراستن لە توش بوون بە نەخۆشیەکە بۆ ئامادە بووان ڕوون کردەوە .
دواتر لە وۆرکشۆپەکەدا (عبداللە اقبال محمد) بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ڕاگەیاندنەکان لە هۆشیار کردنەوەی هاوڵاتیان
لەبەشی کۆتایدا بەگرنگیەوە باس لە ڕێکارەکانی خۆپاراستن کرا لە ناوەندەكانی خوێندن و شوێنە گشتییەكان ئاماژەی پێدرا.