
خوێندکارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان چەند چالاکیەکی زانستی و هونەریان ئەنجام دا
بەمەبەستی ڕەخساندنی كەشێكی جیاواز لە خوێندن و تاقیكردنەوەكان و ئەنجامدانی چالاكی هونەری بۆ خوێندكاران ، ڕۆژی سێشەممە ٢٥-٢-٢٠٢٠ بە ئامادەبونی (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان و سیروان سرحد قایمقامی قەزای دوکان و دامەزراوە کارگێڕیەکانی قەزای دوکان و مامۆستایان و فەرمابەران و خوێندکارانی پەیمانگا ،(زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان) چەند چالاکیەکی هونەری و زانستی خوێندکارانی پەیمانگا بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی چالاکییەکان بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن ڕاگری پەیمانگا پێشکەشکرا و دواتر چالاکیەکان دەستی پێکرد کە بریتیبون لە (نمایشکردنی کارو چالاکیاکانی پەیماگا لە ڕابردودا تا ئێشتا ،لەگەڵ چالاکی شانۆ و پرسیارو وەڵام و وتنی گۆرانی دوێت لەلایەن خوێندکاران (بەڕیز علی و گۆران احمد) ولەگەڵ چالاکی نمایشی جل و بەرگ ، لەکۆتایدا خوێدنکار گۆران احمد بە دەنگە خۆشەکەی بە وتنی چەند گۆرانیەک کۆتایی بە چالاکیەکە هێنا.