
سیمینارێكی زانستی دەربارەی نەخۆشییەكانی پێست پێشكەشكرا
بەمەبەستی دەرخستنی زانیاری نوێ لەسەر نەخۆشیەكانی پێست و چارەسەركردنیان بەشێوازێكی تەندروست و زانستیانە. رۆژی (2020/2/25) كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوكاری لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، سیمینارێكی زانستی بەناوونیشانی (نەخۆشییە باوەكانی پێست لە كۆمەڵگەدا) بۆ (د.برهان قەرەداغی) رێكخست.
سیمینارەكەش بۆ خوێندكاران و مامۆستایان فەرمانبەرانی كەمپی كۆلێجە تەكنییەكان رێكخرابوو، كە تیایدا چەندین زانیاری وردو بەسوود دەربارەی نەخۆشییەكانی پێست و خۆپاراستن و چارەسەر كردنیان خرایەڕوو.