یاسای مافی به‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌نێوان تێۆرو پراكتیزه‌دا
یاسای مافی به‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌نێوان تێۆرو پراكتیزه‌دا یه‌كه‌م سیمپۆزیه‌می كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
ڕۆژی شه‌مه ١٤ \ ٣ \ ٢٠١٥ كۆلیژی تەكنیكی كارگێری زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان یه‌كه‌م سیمپۆزیه‌می خۆی سازدا بۆ گفتوگۆ‌و بنكۆڵكردنی یاسای مافی به‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری كه لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە ٢٨ی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ بریاری دەرچوونی درا، كە لە ٢٢ ماددە پێكهاتووەو بە بریاری ژمارە ١٦ ی هەمان ساڵ لە لایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژوو كرا .
سیمپۆزیه‌م له ٩:٣٠ی به‌یانی به به‌شداری پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. له نێو سیمپۆزیه‌مه‌كه، كێشە و گرفته‌كانی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان گه‌رموگوڕی به گفتوگۆكانی نێوان بەرپرسە ئیدارییەكانی پارێزگای سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆ و رۆژنامەنووسان به‌خشی، كە تیایدا باس لە چۆنێتی جێبەجێكردنی یاساكە كرا. سیمپۆزیه‌م له كاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌ڕۆ به چه‌ند ڕێنمایی و ڕاسپارده‌یه‌ك كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.