
سیمینارێك لەسەر ڕۆڵی ئیجابیانەی ژن لە میدیادا بەڕێوەچوو
بەئامانجی زیاتر پێشخستنی ڕۆڵی ژنان لەكۆمەڵگادا بەتایبەتتر لە میدیادا، بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی یاریدەدەرو ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكاران، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان بە هاوکاری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی تەکنیکی میدیا ، ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 25/2/2020 وۆرکشۆپیک بەڕێوەچوو بە ناونیشانی ( ڕۆڵی ئیجابیانەی ژن لە میدیادا ) بۆ هەریەكە لە:
١- ( تاڤان نجات )سەرنوسەری سایتی خەڵک ٢- (چۆلی اسعد ) مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن ٣- ( سلام عمر ) ڕاهێنەری ڕۆژنامەنوسی نێودەوڵەتی ٤- (بەختیار احمد ) مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن.
وۆرکشۆپەکە لە هؤڵی سیمیناری پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو .