
چۆن خۆمان لە ڕوداوی نەخوازراو بە دووربگرین لە سیمینارێكدا خرایە ڕوو
لە میانەی زنجیرە سیمینارەکانی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی لەگەڵ خوێندکارانی پەیمانگا و بۆ زیاتر ڕێنویی کردنی خوێندکاران و خۆ پاراستن و لە هەر ڕوداوێکی نەخوازراو زیاتر هەستکردنی خوێندکاران بە بەرپرسیاریەتی ، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كچان لەپەیمانگای تەكنیكی سلێمانی سیمینارێک لە لایەن مامۆستا ( صلاح قادر محمود ) بۆسەرجەم خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی کچان پێشکەشکرا کە تیایدا بەرچاوڕوونی زیاتر درا بە خوێندکارانی بەشەناوخۆیەکان سەبارەت بە یاساکانی بەشە ناوخۆیی و خۆپاراستن لە کاتی ڕوداوەکانداو ڕایگەیاند كە خوێندكاران پێویستە زۆر بەئاگابن لە ڕونەدانی هەر ئەگەرێك و پێویستە بەماڵی دووەمی خۆیانی بزانن.چونكە ئیمكانیەتێكی زۆر پێشكەش بە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان دەكرێت.