
پانێڵێك لەسەر ئەو فاکتەرانەی بوونەتە هۆی نەبوونی دایەلۆگ لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بەڕێوەچوو
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بە هاوبەشی زانکۆی چەرموو لە چوارچێوەی پرۆژەی سازدانی زنجیرە پانێڵێک لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا،
ڕۆژی دووشەمە 24 ی شوباتی 2020 پانێڵێک بە ناونیشانی (ئەو فاکتەرانەی بوونەتە هۆی نەبوونی دایەلۆگ لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا) بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو ساز کرا. به ئامادە بونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د. ٲیوب خسرو نادر) ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ و یاریدەدەری ڕاگر و یاریدەدری راگری کۆلێجی کارگێری و ژمێریاری زانکۆی چەرموو و سەرۆک بەش و مامۆستایانی هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانكۆی چەرموو ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران ، لەهۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ پانێڵێك لەسەر ئەو فاکتەرانەی بوونەتە هۆی نەبوونی دایەلۆگ لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بەڕێوەچوو.
لە ووتەیەكدا ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ وێڕای دەستخۆشی بەڕێوەچوونی پانێڵەكە باسی لەگرنگی هەماهەنگی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی چەرمۆی كرد و ڕایگەیاند كەكاری هاوبەش لەنێوان زانكۆكاندا مایەی بەرەو پێشبردنی زانستە وێڕای ئەوەی خوێندكاران سودی لێ دەبینن . هیوای خواست لەئایندەدا كاری باشترو بەپێزتر ئەنجام بدەن.پانێڵستەکان پێکهاتبون لە: هێمن حەبیب ئەمین – زانکۆی چەرموو کازیوە نەعمان – زانکۆی چەرموو ڕوخسار عومەر – پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ شاناز ڕەئوف – پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ. هەریەكەیان تیشکیان خستە سەر هۆکار و گرفتەکانی نەبونی دیالۆگ و مامەڵەیەكی زانستی و تەندروست لە ناوەندە ئەكادیمییەكان و دواتر ڕێگە چارەی گونجاو خرانە ڕوو.
لەلایەن ئامادەبوانی پانێڵەكەوە گفتوگۆی پێویست بەڕێوەچوو كە زیاتر بابەتەكەی دەوڵەمەندتر كرد.