Back

وۆڕکشۆپی (چۆنتی نوسینی سیڤی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی بەدەستهێنانی کار)بەڕێوەچوو

بەئامانجی بەخشینی زانیاری نوێ لەسەر چۆنێتی پڕكردنەوەی سیڤی و چاوپێكەوتنی بەدەستهێنانی هەلی كار بۆ خوێندكاران، بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن و ڕاهێنان یسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بە هاوبەشی پەیمانگای تەکنیکی دوکان – بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن وۆركشۆپێكیان بەناونیشانی چۆنتی نوسینی سیڤی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی بەدەستهێنانی کاری ڕێكخست.

دوو شەممە ٢٤- ٢- ٢٠٢٠ بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دووكان وۆركشۆپی چۆنتی نوسینی سیڤی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی بەدەستهێنانی کار بەڕێوەچوو كە زەرورەتێكە بۆ خوێندكاران بزانن چۆن و بەچ شێوازێك سیڤی هەلی كاریان چۆن پڕدەكەنەوە.

وۆرکشۆپەکە لە لایەن ( م. هەرمن شێرکۆ) سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن و ( م. فەرەیدون فیض الله) مامۆستای بنەماکانی بەبازاڕکردن لە هەمان بەش.

لەكۆتاییدا بەچەندین پرسیارو وەڵامی بەسوود وۆركشۆپەكە كۆتایی هات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile