Back

زەمالەی تورکی بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی ( بەکالۆریۆس – ماجستێر – دکتۆرا – پرۆگرامی توێژینەوە) بۆ ساڵی ٢٠١٥\٢٠١٦

زەمالەی تورکی بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی ( بەکالۆریۆس – ماجستێر – دکتۆرا – پرۆگرامی توێژینەوە) لە گشت بوارەکانی پسپۆڕی خوێندن ، دواکاتی پێشکەشکردن ٣١\٣\٢٠١٥ یە پێشکەشکردن تەنها بە ڕێگای ئۆنلاینە و سەرەتا پێویستە ئەکاونتێک بۆخۆت دروست بکەیت لە ڕێگەی ئەو لینکەی خوارەوە

مەرجەکانی پێشکەشکردن :

1. بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس پێشکەشکار نابێت بەرواری لەدایکبوونی لە ١\١\١٩٩٤ بەرەوخوارتربێت 2. بۆ خوێندنی ماجستێر پێشکەشکار نابێت بەرواری لەدایکبوونی لە ١\١\١٩٨٥بەرەوخوارتربێت 3. بۆ خوێندنی دکتۆرا پێشکەشکار نابێت بەرواری لەدایکبوونی لە ١\١\١٩٨٠بەرەوخوارتربێت 4. بۆ خوێندنی پرۆگرامی توێژینەوە پێشکەشکار نابێت بەرواری لەدایکبوونی لە ١\١\١٩٧٠بەرەوخوارتربێت 5. پێشکەشکار نابێت هیچ گیروگرفتێکی تەندروستی هەبێت کە گرفتی بۆ دروست بکات لە کاتی خوێندنەکەیدا دەرماڵە: 1. بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس پێشکەشکار دەرماڵی (٢٥٠ دۆلار ) وەردەگرێت بۆ هەرمانگێک 2. بۆ خوێندنی ماجستێر پێشکەشکار دەرماڵی (٣٦٠دۆلار ) وەردەگرێت بۆ هەرمانگێک 3. بۆ خوێندنی دکتۆرا پێشکەشکار دەرماڵی (٥٠٠ دۆلار ) وەردەگرێت بۆ هەرمانگێک 4. بۆ خوێندنی پرۆگرامی توێژینەوە پێشکەشکار دەرماڵی (٩٠٠ دۆلار ) وەردەگرێت بۆ هەرمانگێک 5. کاندیدی زەمالی تورکی شوێنی مانەوە(داخلی) بۆ دابیین دەکرێت 6. کاندیدی زەمالی تورکی بیمەی تەندروستی بۆ دابیین دەکرێت 7. کاندیدی زەمالی تورکی لە پارەی خوێندن (Tution Fee) دەبەخشرێت 8. کاندیدی زەمالی تورکی پارەی کۆرسی زمانی تورکی بۆ خەرج دەکرێت بۆ ماوەی یەک ساڵ ئەگەر خوێندنەکەی بە تورکی بێت 9. کاندیدی زەمالی تورکی کرێ ی تکتی هاتوچۆی بۆ خەرج دەکرێت بۆ یەک جار ێویستە ئەکاونتێک بۆخۆت دروست بکەیت لە ڕێگەی ئەو لینکەی خوارەوە Turkish Scholarship Online 2015

This shortcode LP Profile only use on the page Profile