Back

بەشی تەكنیكی میدیا بوو بە پاڵەوانی خولی نوێبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤-٢-٢٠٢٠ بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.ی.د.دانا مستەفا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و راگری كۆلێج و سەرۆك بەش و مامۆستایانی بەشی تەكنیكی میدیا و هاندەرێكی زۆر یاریی كۆتایی خولی نوێبوونەوە كۆتایی هات و بەشی تەكنیكی میدیا بوو بە پاڵەوانی خولەكە. لە یاریی كۆتاییدا، بەشی تەكنیكی میدیا لە كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی، توانی بە ئەنجامی 7 گۆڵ بەرامبەر بە 4 گۆڵ لە بەشی تەكنیكی شیكاری نەخۆشییەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بباتەوە و ببێت بە پاڵەوانی خولی نوێبوونەوە، هەر بەبۆنەی ئەو سەركەوتنەوە راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی بەش و مامۆستایان و خوێندكارانی تەكنیكی میدیا دەكات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile