Back

كۆچی نایاسایی و مەترسییەكانی لە سیمینارێكدا بۆ خوێندكاران روونكرایەوە

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، تیمی پڕۆژەی كۆچبەر سیمینارێكی پێشكەش بە خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری كرد. سیمینارەكە تایبەت بوو بە (كۆچی نایاسایی و مەترسییەكانی، رێگا جێگرەوەكان) كە تیایدا بە وردی باس لە مەترسییەكانی كۆچكردنی نایاسایی كرا و هەموو ئەو مەترسییانە خرانەڕوو كە رووبەڕووی كۆچبەر دەبێتەوە، دواتر باس لەو رێگا یاسایی و دروستانە كرا كە دەتوانرێت بە هۆیەوە كۆچی یاسایی بكرێت. لە سیمینارەكەدا خوێندكاران ڕا و بۆچوونەكانیان خستەڕوو سەبارەت بە مەترسییەكانی كۆچ و دەرەنجامەكانی. پڕۆژەی كۆچبەر دەیەوێت یارمەتی هەموو كۆمەڵگای كوردی بدات بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئاستی ئابووری، توانای كەسەكان، لایەنی جێندەری، و تێڕوانین و مامەڵەی سێكسیان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile