
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكات
بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەكی پتەوو ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئەمرۆ دووشەممە 24 ی شوباتی 2020 لیژنەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە سەردانی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجەیان کرد ، لەلایەن د.کارزان عبدالله محمد ڕاگری کۆلێج و مامۆستایانەوە پێشوازیان لێکراو دواتر لەلایەن ئەکرەم محمد ئاغا بەریوبەری ئەوبەڕیوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە داوای كرد كە هەماهەنگییەكی باش دروست بكەن بۆ هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەموو ئەو پەتا وەرزییانەی كە توشی هاونیشتمانیان دەبێتەوە. ئامادەیی خۆیان پیشانداو لەبەرامبەردا ڕاگری كۆلێجی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی و پێزانیمان بۆ سەردانەكەیان ڕایگەیاند كە ئێمە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە چاودێری سەرۆكی زانكۆو بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و ڕاگەیاندن و چاكییەكان چەند ڕۆژێكە هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنامان دەست پێكردوەو ئێوەش وەك لایەنی تایبەتمەند هەچ پێشنیارو پرۆژەیەكتان هەیە ئامادەی هەماهەنگی و هاوكاریتانین .
لیژنەیەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە چەند ڕێنماییەكیان پێشكەش بە ڕاگرایەتی كۆلێجی زانستە پراكتیكییەكان كرد و پلانیان بۆ ڕۆژانی داهاتوو داڕشت لەپێناو تەندروستییەكی باش بۆ خوێندكاران و سەرجەم هاوڵاتیانی كوردستان.