
ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوە ناونیشانی سیمینارێك بوو لە هەڵەبجە
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپراکتیکیەکانی هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە، ئەمرۆ بەرواری ۲٤ـ۲ـ۲٠۲٠ کاتژمێر ۱۱ ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی ٤ی کۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە سیمینارێک بۆ نقیب زانیار عمر وتەبێژولێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە ناونیشانی (ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوە) بۆ خۆیندکاران قۆناغی یەکەمی کۆلیج سازکرد.
سەرەتالەلایەن د.کارزان عبدالله پێشوازیەکی گەرمیان لێکراو دواتر لەلایەن م.هەژارجلال یاریدەدەری ڕاگر تیشک خرایە سەر ئەوکاروهەماهەنگیانەی هەردوولا بۆخزمەتی خویندکاران ،لای خۆیەوە دەست خۆشی لەبەڕیوبەرایەتی بەرگری و شارستانی هەڵەبجە کرد کەهەمیشە هاوکاری هەماهەگی یەکتربوین بۆخزمەتی خویندکاران.
ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران ئامادەی سیبمینارەكە بوون كە مەبەستی سەرەكی هۆشیاركردنەوەو پێدانی زانیاری پێویست بوو لەسەر فریاگوزاری لەبارەی ئاگركەوتنەوەو چۆنێتی مامیڵەیەكی دروست لەگەڵ ئاگردا.