كۆڕێكی زانستی ده‌رباره‌ی ( ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ… ) به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ سازدرا
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ئه‌مڕۆ به‌رواری 10/3/2015 كۆڕێكی زانستی ده‌رباره‌ی ( ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و چۆنێتی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ریه‌كانی ) لەلایەن به‌ڕێز: دكتۆر محه‌مه‌د بابه‌كر مینه كاتژمێر (١٠)ی سه‌رله‌به‌یانی له هۆڵی پیره‌مێردی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ سازدرا.
كۆڕه‌كه كه ماوه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، تیایدا دكتۆر محه‌مه‌د له‌ڕێگه‌ی داتاشۆوه و به‌روونی تیشكی خسته سه‌ر جۆره‌كانی ڤایرۆس له جیهاندا و مێژووی دروست بوونیان و نیشانه‌و هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌یان و دواتریش رێكاری چاره‌سه‌ری گونجاوی له‌كاتی بڵاووبونه‌وه‌و دیاریكردنی كه‌یسه‌كه‌دا خسته‌ڕوو. پاشانیش ده‌رگای گفت و گۆ كرایه‌وه‌و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دكتۆر میران محه‌مه‌د عه‌باس و دواتریش دكتۆر رزگار گفت و گۆیان ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی كۆڕه‌كه بەڕێوبەری بەڕیوبەرایەتی خۆپاراستن سلێمانی ئه‌نجامداو فۆكه‌سیان كرده سه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌ك كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوه‌و له‌كاتی خۆیدا به ڤایرۆس تۆماركراون و رونكردنه‌وه‌ی زیاتریان له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد.
له‌كۆتایشدا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ پێشنیاری سیمپۆزمێكی تایبه‌تی كرد له‌و باره‌یه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی رێككه‌وتن كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بابەتەکە بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و تابتوانرێت هۆشیاری زیاتر بدرێت به هاونیشتمانیان له‌وباره‌یه‌وه.