Back

خولێكی فوتساڵ بۆ كچە خوێندكارانی زانكۆ كرایەوە

لەپێناو رەخساندنی كەشێكی وەرزشی و كاتێكی خۆش بۆ خوێندكاران، خولێكی فوتساڵی تایبەت بە كچە خوێندكارەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرایەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣-٢-٢٠٢٠ لە مەراسیمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.ی.د.عەتا شێخ كەریم راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و لێپرسراوی لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان و ژمارەیەك لە كەسایەتی سیاسی و مامۆستایان و خوێندكاران خولی فوتساڵی كچانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرایەوە، كە سەرجەم یارییەكانی خولەكە لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەهاوكاری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەناو یاریگای كەمپسی كۆلێجە تەكنیكییەكان بەڕێوەدەچێت. بەسەرپەرشتی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری ئەمڕۆ خولەكە بە یاری نێوان (شیكاری نەخۆشییەكان و تەندروستی و كۆمەڵ) دەستیپێكرد و بە ئەنجامی (3 – 0) تەندروستی كۆمەڵ یەكەمین یاریی دەستپێكی خولەكەی بردەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile