
كردنه‌وه‌ى خولی توانستی زمانی ئینگلیزی له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى
سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌خۆشحاڵییه‌وه فێرخوازانى زمانى ئینگلیزى ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌ستى كردووه به تۆماركردنى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خوازیارن به‌شداری له كۆرسه‌كانى توانستى زمانى ئینگلیزى بكه‌ن. به‌شداربووان دواى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاستى شیاوى خۆیان له زمانى ئینگلیزی‌دا كۆرسه‌كانیان بۆ دیاریده‌كرێت كه هه‌موویان له‌لایه‌ن مامۆستاى به‌ئه‌زموون و به‌تواناوه ده‌وترێنه‌وه كه هه‌ڵگرى بروانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆران، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر كۆرسێك سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنى پرۆگرامى خوێندن
پێویسته فێرخواز هه‌موو ئاسته‌كانى شیاوى خۆى ببڕێت و كۆى كاتژمێره‌كانى كۆرسه‌كه‌ى له (١٦٠) كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت و له كۆتایى هه‌ر ئاستێكدا به جیا ده‌ربچێت ئینجا بڕوانامه‌ى توانستى ئینگلیزى پێ ده‌درێتبڕوانامه‌ى سه‌نته‌رى زمانى پێده‌درێت كه بۆ ماوه‌ى (٤) ساڵ كارى پێده‌كرێت له به‌روارى ده‌رچوونیه‌وه (بۆ مه‌به‌ستى جێبه‌جێ كردنى مه‌رجى زمان له كاتى پێشكه‌شكردنى داوا بۆ خوێندنى بالأ(ماسته‌ر و دكتۆرا ) )
(تێبینى : له كاتى ده‌رچوونى ڕێنمایی نوێ له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه تایبه‌ت به مه‌رجى توانستى زمان بۆ خوێندنى باڵا سه‌نته‌رمان كار به‌و ڕێنماییه ده‌كات)
هه‌ر ئاستێك (٨٠) كاتژمێره و (١٠) هه‌فته ده‌خایه‌نێت
كۆى كاتژمێره‌كانى خوێندن له‌یه‌ك هه‌فته‌دا: (٨) كاتژمێره
كاتى ده‌وام كردن: هه‌فته‌ى دوو ڕۆژ، ڕۆژانه (٩- ١)ى پاش نیوه‌ڕۆ
نرخى به‌شداربوون بۆ هه‌ر ئاستێك به‌م جۆره‌یه: 200.000 -1- دینار بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى 250.000 -2- دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم به گشت ( گشت زانكۆ و وه‌زاره‌ته‌كان) 300.000 -3- دینار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه فه‌رمانبه‌رى حكومی نین
به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویست بۆ كاتى ناونوسین: – دوو وێنه‌ى كه سي (پاسپۆرت) – وێنه‌یه‌ك له پاسپۆرتى كه سى – پڕكردنه‌وه‌ى فۆرم كه له‌سه‌نته‌رى زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت – ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ریت (ناسنامه یان پشتگیرى شوێنى كاره‌كه‌ت) – وێنه‌یه‌ك له ناسنامه‌ى بارى شارستانى
تێبینى: به‌پێى پلانى سه‌نته‌ر بۆ ئه‌م خوله‌ى زمانى ئینگلیزى كورسیه‌كانى خوێندن سنوورداره و ته‌نها (٧٥-١٠٠) به‌شداربوو وه‌رده‌گیرێن بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاست
بۆ ناونوسین و پڕكردنه‌وه‌ى فۆرم تكایه سه‌ردانى سه‌نته‌رى زمان بكه له كامپى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، یان په‌یوه‌ندى بكه به ژماره : ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١ ناونیشان : قڕگه، شه‌قامى ورمێ، گه‌ڕه‌كى ماردین ٣٢٧، كۆلانى ٧٦- نزیك به‌نزیخانه‌ى وڵات