Back

بە pdf پەرتوكی ( كورتەیەك دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ) دابگرە

بەمەبەستی زیاتر سوودگەیاندن بە خوێندكاران و هاوڵاتیان سەبارەت بە هۆشیاری و خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پەرتوكی ( كورتەیەك دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا) كە لەلایەن گرووپی توێژینەوەی بایۆمێدیكەڵی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیەوە بڵاوكراوەتەوە لەئێستادا دەتوانن بەشێوازی (pdf) ئەم پەرتوكە دابگرن. كتێب كورته_یه_ك ده_رباره_ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرتوكەكە زیاتر خۆی لە چەندین وێنە و بابەتی زانستی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبینێتەوە كە بەشێوازێكی زانستی باس لە پێكهاتەی ڤایرۆسەكە و رێگاكانی گواستنەوە و نیشانەكانی توشبوون و دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە و چۆنێتی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە نوێیە دەكات. ئەم پەرتوكە گرنگییەكەی لەوەدایە كە پاڵپشتە بە سەرچاوەی زانستی نوێ و زانیارییەكانی تارادەیەكی زۆر پشت راست كراونەتەوە تا هاوڵاتیان لە نووسینە نادیار و بێسەرچاوەكان رزگاری بێت و لە بواری هۆشیاری تەندروستیدا بەرچاو روون بێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile