Back

توێژینەوەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، توێژینەوەیەکی گرنگی بواری ئەندازیاری بیناکاری لە گۆڤارێکی بەناوبانگی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاو كردەوە. لە دوایین کاری ئەکادیمی خۆیدا، مامۆستا ( ناصح حبیب اسكندر) توێژەر و مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/ کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە- بەشی باخداری و دیزاینی دیمەنی سروشتی و خوێندکاری دکتۆرا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین، توێژینەوەی دووەمی هەڵێنجراو لە تێزی دکتۆراکەی لە گۆڤاری زانستی ئەندازیاری نێودەوڵەتی بە ناونیشانی: Torsional Strengthening of RC Beams with Continuous Spiral Near-Surface Mounted Steel Wire Rope لەگۆڤاری: (International Journal of Concrete Structures and Materials); Publisher: Springer 2-year Impact Factor=2.111 5-year Impact Factor=2.696  بڵاو کردەوە، کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری 2.696
This shortcode LP Profile only use on the page Profile