هەواڵ و چالاکی

‎خوێندکارانی بەشی تەکنیکی ڤێتەرنەری پەیمانگای تەکنیکی کەلار گەشتێکی زانستیی دوو ڕۆژەیان ئەنجامدا

‎ ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێککەوتی (۱۹ و ۲۰ ی شوباتی ٢٠٢٠) خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی ڤێتەرنەری بەسەر پەرشتی هەریەکە لە مامۆستا “محمد عبدالکریم وهاب”بڕیاردەری بەش و بەهاوەڵی (د.لیث یاسین عارف +م.عثمان عبداللە احمد و م.شوانە محمد و م. احلام يوسف ولی) گەشتێکی زانستی دوو ڕۆژەیان بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدا. ‎لەگەشتەکەدا زانکۆی سلێمانی و چەند پڕۆژەو کارگەوکێڵگەی پەلەوەرییان بەسەر کردەوە کە تایبەت بوون بە بوارەکە بەم شێوەیە ‎رۆژی یەکەم: ‎کوشتارگەی نوێی سلێمانی٫ پرۆژەی مریشکی دایکانە و جوجکە هەڵهێنەر (مفقص) ٫ نەخۆشخانەی پزیشکیی ڤێتێرنەری تایبەت(Vet.Green) ‎ ڕۆژی دووەم: ‎زانکۆی سلێمانی/کۆلێجی کشتوکاڵ /بەشی سامانی ئاژەڵ (کێڵگەکانی ماسی٫ پەلەوەر٫ ئاژەڵی گەورە٫ بچوک٫ تاقیگەکانی مایکرۆبایۆلۆجی و شیرو توێژینەوە) سەردانی هەموو بەشەکانی کۆمپانیای ماستی سلێمانی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی ماست و شیرەمەنی لە هەموو عێراق. ‎لە لایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئەو شوێنانەی کەسەردانیان کردبوون ڕونکردنەوە و زانیاری باش درا بەخوێندکاران لەلایەن کەساسنی پسپۆر ‎ ئامانج لەو گەشتە زانستییە فێرکردنی خوێندکارانە بەشێوازێکی پراکتیکی تاکو دوای تەواوکردنی پەیمانگا ئاشنابن بە سەرجەم ئەو بوارانەی کە پەیوەستن بە بەشەکەیانەوە.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button