Back

زنجیرە وۆركشۆپ و خولی تایبەت بە كشتوكاڵ لە هەڵەبجە کۆتایی هات

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانیدا كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە/زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و رێكخراوی (REACH) ئەڵمانی زنجیرەیەك وۆركشۆپ و خولی كشتوكاڵی بۆ جوتیاران و باخدارانی پاریزگای هەڵەبجە و شارەزوور بەڕێوەچوو

ئەمرۆ بەرواری 20 ی شوباتی 2020 بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و جوتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور، بە وۆركشۆپێك كۆتایی بۆ زنجیرە چالاكییە زانستییە هێنرا كەلە 16 ی شوباتەوە دەستی پێكرابوو ، زنجیرەیەك ۆرك شۆپەكە پێكهاتبوو لە (چۆنێتی كاری كشتوكاڵی بەشێوازی سەردەم و مامەڵەكردن لەگەڵ ئافاتە كشتوكاڵییەكان و بەكارهێنانی ئامێری پێشكەوتوی سەردەم بۆ چاندن و هەڵگرتنەوەی بەروبومەكان و پەینكردن و نەخۆشی و میروەكانی داری بەردارو چۆنییەتی پەروەردەكردنیان و چەندین تەوەری گرنگی تر) لە كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بوو،

لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا د.باسط بورهان سیمیناریکی زانستی پێشكەشكرد پاشان نوێنەری رێكخراوی REACHی ئەڵمانی گرنگی و ئامانجی رێكخراوەكەیانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، دواتر بەرپرسی بەشی رێنمایی كشتوكاڵی هەڵەبجە گرنگی ئەم جۆرە وۆركشۆپ و خولانەی بۆ ئامادەبووان دووپاتكردەوە.

جوتیاری نمونەیی احمدفتاح احمد وتی چۆن ماسی پیویستی بەئاوە ئاواش ئەم جۆرە وۆرکشۆپ و سیمینارانە پیویستە بۆ ئیمەی جوتیار وە داوای لەمامۆستایانی کۆلیج کرد سەردانی مەیدانی بکەن بۆ نێو باخەکانیان ئەو زانستەی پێیانە بەشێوازی پڕاکتیکی پییان بگەیەنن وە جوتیاریکی نمونەیی تر رەئوف دەروێش فرج گرنگی ڕۆڵ و پێگەی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجەی بەزەرورەتێکی گرنگی زانی بۆ باخدارانی هەڵەبجەو دەشتی شارەزور وەداوای لەڕاگرایەتی کرد ئەو توێژینەوە زانستیانەی کەمامۆستایان سەرپەرستی دەکەن بەشیوازی زانستی بیگەیەننە براجوتیارەکان .

ئەمڕۆش وەك كۆتا ڕۆژی زنجیرە وۆركشۆپەكان لەلایەن د. كارزان عبداللە  ڕاگری كۆلێجی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجەوە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە براجوتیارەكان و دواتر دەستخۆشی و ڕێزلێنان بەخشرایە هەرچوار مامۆستای کۆلێجەكە كە بابەتە كشتوكاڵییەكانیان پێشكەشكرد.

لەكۆی زنجیره وۆركشۆپەكاندا پێنج بابەتی گرنگ لەسەر بابەتی كشتوكاڵی بەگشتی خرانە ڕوو كەلەلایەن مامۆستایانی كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكاندا پێشكەشكراون.

وە لەکۆتایدا جوتیاران دەستخۆشی لە راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە كرد كە هەمیشە هاوكاریان بوون لەم جۆرە خول و وۆركشۆپە زانستیانەدا.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile