بەرێوەچوونی سیمیناری زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
لە درێژەی بەرێوەچوونی سیمیناراتی زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، ئەمرۆ پێنجشەممە، رێکەوتی 20 ی شوباتی 2020، بەئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ دوو سیمینار بەرێوەچوون.
سەرەتا مامۆستا “ماردین عثمان محمود” لە بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی، بابەتێکی لەسەر ” Root-shoot ratio of maize (Zea mays L.)as influenced by different levels of water deficit” پێشکەش کرد.
لە بەشی دوومیشدا، ماموستا “سەرکەوت زۆراب محمد” لە بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی لەسەر “An article Published in an Internal Journal :Effect of phosphorus solublizing bacteria on nutrients uptake and available phosphorus in soil by Broad bean (vicia faba L.) plant at different phosphorus levels” سیمینارێکی بەرێوە برد.
سیمینارەکە بە بەشداری ئامادەبووان دەوڵەمەندتر کرا.