قوتابیانی قوتابخانەی صالح قەفتان سەردانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاریان کرد
بە ئامانجی پەرەپێدان و دروستکردنی خەونی گەورە لای منداڵان و بەردەوامبوون لە خوێندن، ئەمڕۆ20 ی شوباتی 2020 قوتابیانی پۆلی چواری سەرەتایی قوتابخانەی صالح قەفتان سەردانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاریان کرد و لەلایەن فەرمانبەر و مامۆستایانی کۆلێجەوە پێشوازیان لێکرا.
لە سەردانەکەیاندا ئامێرەکانی تاقیگەکانی کۆلێج لەلایەن مامۆستایانەوە ناسێندران بە قووتابیان و کارە ئەندازیارییەکانیان بۆ ڕوون کرایەوە.
دواتر سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێجە تەکنیکیەکانی کەمپسی چوارچرایان کرد و لەلایەن لێپرسراوی بەشەناوخۆییەکان بەڕێز (ڕەزا سەنگاوی) پێشوازیان لێکرا و بەشە ناوخۆییەکانیان وەک ماڵی دووهەمی خوێندکاران پێ ناسێندرا.
پاشان سەردانی کافتریای زانکۆیان کرد.