وۆركشۆپێكی كراوه به ناونیشانی چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردن بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنان له زانكۆی مه‌ساریكی چیكی بەڕێوەچوو
بەئامانجی پێدانی زانیاری و به‌رچاو ڕوونكردنی مامۆستایان و ستافی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردن بۆ دوو هه‌لی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنان له بواری وانه‌وتنه‌وه و ڕاهێنانی پیشه‌یی له زانكۆی مەساریكی چیكی وۆركشۆپێكی كراوە لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو.
كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 20 ی شوباتی 2020 لەلایەن گرووپی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی (#دی_سی_ئێچ) سه‌ر به سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی كراوە بەڕێوەچوو بەمەبەستی دوو هه‌لی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنان له بواری وانه‌وتنه‌وه و ڕاهێنانی پیشه‌یی له زانكۆی مەساریكی چیكی.
سەرەتا لەلایەن فەرەیدون فیزوڵا دیكۆمێنتە پێویستەكان ڕونكرایەوە كە دەبێت خوازیار ئامادەیان بكات بۆ پێشكەشكردن بە پرۆگرامەكە، پاشان لەلایەن م. ئاودێر محمد احمد چۆنێتی پڕكردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین كە داوای لە خوازیاران كرد بەووردی داواكارییەكان پڕبكەنەوە، لەبەشی سێهەمی وۆركشۆپەكەدا م. سەركار حسین احمد باسی لەوە كرد كە چۆن خوازیار خۆی ئامادە دەكات بۆ وەرگرتنی ڤیزای ووڵاتی چیك و چۆنێتی سەفەر كردن كە وەك بەشداربوویەك ئەزمونی خۆی گێڕایەوە.
ئه‌م هه‌له له چوارچێوه‌ی فه‌ندێكی هاوبه‌شی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پله‌سی یه‌كێتی ئه‌وروپی له نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی مه‌ساریكی چیكی یه.
شایه‌نی باسه كه ئاڵوگۆڕه زانستییه‌كه‌ی ئیراسمۆس پڵه‌س به هاوبه‌شی پێشكه‌شكردنی فه‌ندی بۆ كراوه و ڕێكخه‌ری ده‌كرێت له لایه‌ن (د.ڕۆژین كه‌مال محمدامین) سه‌رۆكی گروپی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی (#دی_سی_ئێچ) سه‌ر به سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و (ڤیۆلیتا ئۆسۆچۆڤاوه) له زانكۆی مه‌ساریك.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر پێشکەش کردن تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە: https://czs.muni.cz/…/staff-…/training-seminars/erasmus-icm… پێشکەش کردن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ناو ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت: https://isois.ois.muni.cz/…/incoming-applicati…/application/ دوا بەروار بۆ پێشکەش کردن 15 ی ئاداری 2020 ە.بۆ ڕونكردنەوەی زیاتر فەرەیدون فەیزوڵا لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە سایتی زانكۆی ڕاگەیاند: