Back

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى لە پارێزگا نوێیەکە ئه‌نجامدرا

ڕۆژى سێ شەممە بەروارى( 3- 3-2015) پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون على سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و ئه ندامانى ئەنجومەنى زانکۆ بە سەردانێک گەیشتنە پارێزگاى هەڵەبجە لە سەرەتاى سەردانەکەیاندا سەرۆکى زانکۆ و وئه ندامانى ئه نجومه نى زانكؤ سەردانى مۆنۆمێنتى شەهیدانى هەڵەبجەیان کرد و لە نزیکەوە گوێبستى ئازارەکانى خەڵکى ئەم شارە بوون کە لە ڕابردودا بە دەستى ڕژێمى لە ناو چووى بەعس بەسەریان هاتووە لەوانە کیمیابارانى شارەکە بوو کەبوەهۆى شەهیدبون برینداربونى سەدان هاوڵاتى ، پاشان بەمەبەستى پیرۆزبایی کردن بەبۆنەى بە پارێزگار بوونى هەڵەبجەوە سەردانى ئەرکان حسن غفور قائیمقامی هەڵەبجە یان کرد و بەڵێنى هاوکارى کردنى زیاترو بەرەو پێش بردنى بوارى خوێندنى باڵایان لە هەردوو کۆلێجى تەکنیکى کشتوکاڵى هەڵەبجە و پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجەکە دەکەوێتە سنوورى پارێزگاکەوە بە بەڕێزییان ڕاگەیاند

لاى خۆشیەوە قائیمقامى هەڵەبجە بەخێر هاتنى وەفدەکەى کرد و ڕایگەیاند هەرچى لە توانایاندابێت بۆ خزمەت کردن بە بوارى خوێندنى باڵا لە سنوورەکەدا درێغى ناکەن. دواتر سەردانى پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە یان کرد و لەنزیکەوە گۆێ بیستى کێشەو گرفت و داواکارییەکانى پەیمانگاکە بوون و بەڵێنیان دا کە بەپێى توانا هاوکارى یان بکەن. لەکۆتایی سەردانەکەیاندا سەرۆکى زانکۆ و وەفدە یاوەرەکەى سەردانى کۆلێجى تەکنیکى کشتوکاڵى هەڵەبجە یان کرد و کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى زانکۆیان سازکرد و سەرجەم گیروگرفتەکانە کە هاتوونەتە پێش لە سنوورى ئەو پارێزگارەدا باسییان لێوە کرا .

This shortcode LP Profile only use on the page Profile