هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری کەلار بەڕێوەچوو
لە درێژەی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان هەڵمەتەکەیان دەست پیکردوە لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بەو زانکۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی( ١٩ ی شوباتی۲۰۲۰ ) هەڵمەتەکە لەقەزای كەلار بەڕێوەچوو.
خوێندکارانی هەردوو بەشی شیکاری نەخۆشیەکان وبەشی پەرستاری پەیمانگای تەكنیكی كەلار هەستان بەدابەش کردنی بڕۆشەر و پێدانی زانیاری و ڕێنمایی بە کاسبکاران و خاون دوکان و خوێندکارانی خوێندنگاکان و هاوڵاتیان ، هەڵمەتەکە مۆڵ و خوێندنگاو ناوبازاڕ چەند شوێنێکی گشتی شاری کەلاری گرتەوە ، کە تێیدا مامۆستایان و خوێندکاران بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی ڕێنمایی هاوڵاتیانیان کرد.
ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتە هۆشیاری کردنەوەی هاوڵاتیانە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا بتوانن چۆن پاریزگاری بکەن و خۆیان بەدور بگرن لەهەر ئەگەرێکی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەکە.
شایەنی باسە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لەو ڤایرۆسە کوشندانەی کە لەم دواییەدا لەشاری ووهانی وڵاتی چین بڵاو بۆوە تائێستا زیاتر لە (2000) کەسی گیانیان لەدەستداوەو و بە هەزاران کەسیش توشی فایرۆسەکە بووە بەشێک لەوڵاتانی جیهانیشی گرتۆتەوە.