ڕاگەیاندنی (9) پۆست لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (9) پۆست لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، هەر بەڕێزێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزوو دەكات بۆ بەشداریكردن لەو پێشبڕكێیەدا دەتوانێ داواكاری و (سی.ڤی) پێشكەش بكات
پۆستەكان له زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
1. پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران \زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 2. پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی \زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 3. پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا \زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 4. ڕاگری كۆلێژی تهكنیكی كشتوكاڵی ههڵهبجه/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 5. ڕاگری پهیمانگهی زانستی كۆمپیوتهر/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 6. ڕاگری پهیمانگهی تهكنیكی كهلار/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 7. ڕاگری پهیمانگهی تهكنیكی ههڵهبجه/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 8. ڕاگری پهیمانگهی تهكنیكی چهمچهماڵ/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 9. ڕاگری پهیمانگهی تهكنیكی دوكان/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
مەرجەكان
1. هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بیت . 2. نازناوی زانستی لە یاریدەدەری پرۆفیسۆر كەمتر نەبیت . 3. خزمەتی زانكۆی لە (10) دە سال كەمتر نەبیت . 4. شارەزاییەكی باشی لە بواری كارگێڕی و دارایی هەبێت. 5. شارەزابون لە زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەرەخێسنێت. 6. پوختەی ڕاژەی لەلایەن لێپرسراوی ڕاستەوخۆی مۆر و ئیمزا كرا بێت.
تێبینی: 1. هەر بەرێزێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزو دەكات، دەتوانێ (سی.ڤی) یەكەی بۆ ئەم ئیمەیڵە(jobs@mhe-krg.org) بنێرێت : 2. لەگەڵ ناردنی (سی. ڤی) دا, پێویستە خوازیار ئەو پۆستە دەستنیشان بكات كە ئارەزوی دەكات. 3. دوایین كات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رێكەوتی (11/3/2015)یە.
سهرچاوهى ئهم باسه
http://www.mhe-krg.org/ku/node/1967