وۆركشۆپێك بەناونیشانی (رۆڵی یاسا لە بەرەوپێشخستنی پرۆژە ئەندازیارییەكاندا) بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران لە هۆڵی سیمیناری كەمپسی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێك بەناونیشانی (رۆڵی یاسا لە بەرەوپێشخستنی پرۆژە ئەندازیاریەكاندا) بەڕێوەچوو.
وۆركشۆپەكە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020/2/19 دەستیپێكرد و (پ.ی.د. سوزان عوسمان قادر ) مامۆستا لە كولێجی یاسای زانكۆی سلێمانی دوو بابەتی پێشكەشكرد سەبارەت بە (تاوانەكانی گرێبەستە حكومییەكان) و (رێكارە كارگێڕی و دادگایی و ئەلكترۆنییەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی گرێبەستە حكومییەكان).
پاشان (پ.ی.د.عەتا شێخ كەریم) راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری بابەتێكی بەناونیشانی (Fidic in Procurement proccdure)پێشكەشكرد، دواتر گفتوگۆی كراوە دەستیپێكرد و ئامادەبووان پرسیارەكانیان ئاڕاستەی پێشكەشكارانی وۆركشۆپەكە كرد.