ئاگادارییەك بۆ ئەو خوازیارانەی دەیانەوێت بەشداری كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بكەن لە هندستان
كۆنسوڵخانەی گشتی هندستان لە شاری هەولێر ئاگاداری سەرجەم پسپۆرانی بواری جیۆلۆجی لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات كە خوازیارن بەشداری لە (36)هەمین كۆنگرەی جیۆلۆجی نێودەوڵەتی (IGC) بكەن كە رۆژانی 2-2020/3/8 لە وڵاتی هندستان بەڕێوەدەچێت.
لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداری پسپۆرانی بواری جیۆلۆجی لە كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ دەكات كە ئارەزومەندن و دەیانەوێت بەشداری بكەن بۆ خۆتۆماركردن و زانیاری زیاتر لەسەر كۆنگرەكە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بكەن
https://www.36igc.org/
تێبینی: سەرجەم خەرجی بەشداریكردنی كۆنگرەكە دەكەوێتە سەرئەستۆی خوازیار.