ژمارەیەك سیمیناری زانستی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوون
لەدرێژەی کارو چالاكیەكانی مامۆستایانی كۆلێجی تەكنیكی زانستەپڕاكتيكیەكانی هەڵەبجە وبەڕێوەبەرایەتی زانستی و خوێندنی باڵا ، ئەمڕۆ بەرواری ۱۸ـ۲ـ۲٠۲٠ لەهۆڵی سیمیناری كۆلێجی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران ، چوار سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون لەلایەن هەریەك لە مامۆستایان
م.ئاریان محمود فەرەج سەبارەت بە ( کاریگەری زەردەچەوە لەسەر زیانەخراپەکانی کادمێوم لەسەر خانەی مرۆڤ)
م.هند جواد كازم سەبارەت بە(هاندەری گەشەی ڕووەکی)
م.ساری ماهر سەبارەت بە (بەخیوکردنی ئاژەڵ)
غریب احمد ل.کارگێری کۆلێج سەبارەت بە (ناساندنی ناوەندی کار C D C پرۆگرامی Intership.)
لەسەرجەم سیمینارەكاندا گفتوگۆی پێویست ئەنجامدران و بە سەرنج و پرسیارەكانی ئامادەبوان كۆتاییان پێهات.