زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى دیبه‌یتێكى زانستى له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تى میدیایى سازكرد
ئه‌مرۆ 24/2/2015 له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى دیبه‌یتێكى زانستى (گفتوگۆى زانستى)به ناونیشانى (به‌رپرسیاریه‌تى میدیایى له شه‌رى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆردا)سازكرا، به چاودێرى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى د.ئالان فریدون على و كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى به هاوكارى لقى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى كۆمه‌ڵه‌ى خوێدكارانى كوردستان و به میواندارى هه‌ریه‌ك له د.حه‌كیم عوسمان – راگرى كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى و پسپۆرى بوارى میدیا، د.یه‌حیا رێشاوى – مامۆستاى راگه‌یاندن و دانا ئه‌سعه‌د – به‌رێوبه‌رى گشتى ئه‌كادیمیاى راگه‌یاندنى ئه‌ڵمانى له عێراق و سه‌رنوسه‌رى پێشوترى ئاوێنه نیوز و ئه‌نوه‌ر حسێن رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رێوه‌چوو.
بابه‌تى سه‌ره‌كى دیبه‌یته زانستیه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو كه به هۆى شه‌رى دژى تیرۆر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته به‌رده‌م بارودۆخێك كه پێشبینیكراو نه‌بوه و له‌نێو ئه‌مانه‌شدا میدیایى كوردى رووبه‌رووى ئه‌زمونێكى قورس بوه‌وه له رووى شێوازى مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ روداوه‌كان و هه‌روه‌ها له‌رووى روبه‌روبونه‌وه‌ى مانشێتى راگه‌یاندنى داعش. به‌رێوه‌به‌رانى دیبه‌یته زانستیه‌كه هه‌وڵیادا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ڵامى ئه‌و پرسه بده‌نه‌وه كه ئایا میدیاى كوردى چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا بكات و ئه‌وه‌یان رونكرده‌وه كه ده‌بێت رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن به جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روداوه‌كاندا بكه‌ن كه هۆكارێك نه‌بن بۆ یارمه‌تى دانى داعش و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى هه‌ندێك زانیارى به‌ره‌كانى جه‌نگ كه هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه ناكات و ئامانجه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات.له كۆتایدا ئاماده‌بوان به پێشكه‌ش كردنى راو سه‌رنجه‌كانیان به‌شداریان له دیبه‌یته زانستیه‌كه‌دا كرد.