Back

گەشتێكی زانستی خوێندكاران بۆ كارگەی دروستكردنی ڕۆنی زەیتون لەكەلار ئەنجامدرا

بەئامانجی زیاتر ئاشنا بوونی خوێندكاران و بە پراكتیزەكردنی وانە تێورییەكانیان ، ڕۆژی 18ی شوباتی 2020 بەشی کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەوانەی
(انتاج المحاصيل الحقلية والبستنية) ی پەیمانگای تەكنیكی كەلار هەستا بە ئەنجامدانی گەشتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی بەشەكە
بۆکارگەی دروستکردنی ڕۆنی زەیتون لەکەلار و وێستگەی باخی کەلار بەسەرپەرشتی مامۆستای وانە (امیر محمدامین). لەگەشتەكەدا هەموو ئەو زانست و زانیارییانەی كە بە خوێندكاران درابوو بەشێوەی پراكتیكی پیشانیان دراو چۆنێتی كاركردن لەو جێگایانە بۆ خوێندكاران ڕوون كرایەوەو خوێندكارانیش بە پرسیارەكانیان توانیان زیاتر ئاشنایەتی پەیدابكەن لەگەڵ ئەو بەش و پسپۆریانەی كە بە شێوەی تیۆری لە پەیمانگادا دەیخوێنن. خوێندكارێك ئەوەی خستە ڕوو كە ئەم گەشتانە سوودی باشی بۆ خوێندكاران هەیەو بەشێوەی پراكتیكی سەردانی حەقل و شوێنی بەرهەمهێنانی بەروبومە كشتوكاڵییەكان و تاقیگەكانمان كرد و لەنزیكەوە بۆمان شیكرایەوە كە چۆن ئەم جۆرە كێڵگەو بەرهەمانە كارگێڕی دەكرێت، سوپاسی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی كەلاری كرد و هیوای خواست ئەم جۆرە گەشتانە درێژەی هەبێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile