Back

له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ڕێز له‌شه‌هیدان‌ و نه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ گیرا

مامۆستایان‌ و خوێندكارانی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانى سلێمانى له‌ گه‌ڕه‌كى چوارچراى شارى سلێمانى مه‌راسیمێكی رێزلێنانیان بۆ شه‌هیدان‌ و ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان له‌به‌ره‌كانى جه‌نگن رێكخست.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 9-2-2015 به‌ئاماده‌بوونى پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى‌ و راگرانی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانى سلێمانى‌ و مامۆستایان‌ و خوێندكارانی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان، مه‌راسیمێك بۆ رێزگرتن له‌شه‌هیدانى ده‌ستی تاریك په‌رستانی داعش‌ و ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ نه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگن رێكخرا

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وتارى به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى ده‌ستی پێكرد و له‌ووته‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌رۆڵی قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرد له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆریستان‌ و پاراستنی سنووره‌كانى كوردستان‌ و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌درێژه‌ى ووته‌كانیشیدا داواى له‌خوێندكاران كرد، به‌پێشخستنی تواناى زانستی خۆیان، پێشمه‌رگه‌ ئاسا كوردستان بپارێزن‌ و ئاستی زانست‌ و زانیاری له‌كوردستاندا پێشبخه‌ن. پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ئالان فه‌ره‌یدوون ووتیشی، سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نوێنین‌ و به‌ڵێن ده‌ده‌ین رێگه‌ى ئه‌وان به‌رنه‌ده‌ین. دواتریش له‌ووته‌كانیاندا نوێنه‌رى خوێندكاران‌ و راگری كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی سلێمانى قوربانیدانی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخاند و خۆیان به‌قه‌رزداری شه‌هیدان‌ و كه‌س‌ و كاریان‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان زانى

دواتریش خه‌ڵاتی سوپاس‌ و پێزانین پێشكه‌ش به‌و خوێندكارانه‌ كران كه‌ له‌ئێستادا كه‌س‌ و كاریان له‌به‌ره‌كانى جه‌نگه‌ و به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانى تیرۆریستاندا. هه‌ر له‌درێژه‌ى مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشانگایه‌كی وێنه‌یی كرایه‌وه‌، كه‌ وێنه‌كانى ئاماژه‌بوون بۆ وێرانكارییه‌كانى جه‌نگ‌ و قوربانیانی جه‌نگ كه‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ر (گه‌یلان نه‌ژاد)بوون

This shortcode LP Profile only use on the page Profile