Back

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سیمپۆزمێك ده‌رباره‌ى حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى سازده‌كات

له‌ درێژه‌ى به‌رێچونى زنجیره‌ سیمپۆزمى زانستى ده‌رباره‌ى حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى ئه‌مرۆ 8/2/2015 له‌ هۆڵى پیره‌مێردى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى -كۆلێجى ئینفۆرماتیك سیمپۆزمێك به‌ ناونیشانى ( the Applications of E-Government) به‌رێوه‌چوو كه‌ به‌ ئاماده‌بونى د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆو ژماره‌یه‌ك له‌ راگرانى كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان و نوێنه‌رى ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كانى هه‌رێم و نوێنه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت و میوانانى ده‌روه‌ى وڵات ئاماده‌یبون كاله‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و زنجیره‌ سیمپۆزمه‌ دێت له‌ ماوه‌ى رابردوو دا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ هاوكارى په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌ر ده‌رباره‌ى به‌ ئه‌لیكترۆنى كردنى دام وده‌زگا حكومیه‌كان پێشكه‌شى كرد.به‌ڕێ د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى زانكۆ وێراى ده‌ستخۆشى بۆ ئاماده‌كارانى سیمپۆزمه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌ گرنگى به‌رده‌وام بونى ئه‌م چالاكیانه‌ كرد و پشتیوانى خۆى بۆ دوپاتكردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها د.محمد عبدالله راگرى كۆلێجى ته‌كنیكى ئینفۆرمانیك وێراى به‌بایه‌خ ناساندنى بابه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌ سودى به‌ ئه‌لیكترۆنى كردنى داموده‌زگا حكومیه‌كان كرد له‌ روى كه‌مى تێچونى دارایه‌وه‌ و هه‌نگاونان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى به‌ گرنگ وه‌سف كرد.له‌ پاشان سێ بابه‌ت پێشكه‌شكران و به‌ پرسیارو سه‌رنجى ئاماده‌بووان كۆتایى به‌ سیمپۆزمه‌كه‌ هات.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile