شیکاری مامەڵە داراییەکان ناونیشانی سیمینارێك بوو لە هەڵەبجە
لە درێژەی ئەنجامدانی سیمنارە زانستییەكان و پێشكەشكردنی نوێترین زانستی سەردەم لەلایەن مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە لەسەر بوارە جیاوازەكان ئەمڕۆ بەرواری ١٣ / ٢ / ٢٠٢٠ بەئامادەبونی یاریدەری ڕاگر و ژمارەیەك لە مامۆستایان و خویندکارانی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە سیمینارێک لەبواری ژمێریاری بۆ مامۆستا ئامانج محمد أحمد بەناونیشانی (شیکاری مامەڵە داراییەکان) Analyzing Finantial Statements .بەڕێوەچوو.
لەسیمینارەكەدا بەووردی تیشك خرایە سەر پێشكەوتنە ژمێریارییەكان لە ئێستاداو مامەڵەی دارایی بەتایبەت.
ئامادەبوانی سیمینارەكە بە پرسیارو سەرنجەكانیان زیاتر بابەتەكەیان فراوانتر كرد.