سیمینارێکی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو
لەدرێژەی هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان ڕایان گەیاندووە،
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری (2020/2/12) کاتژمێر (1) پاش نیوەڕۆ لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک سیمینارێکی زانستی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ فەرمانبەرانی کۆلێج ئەنجامدا.
بەئامادە بوونی دکتۆرە (ڕووناک محمد عبداللە) ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەر و سەرۆکی بەشە زانستی و هۆبەکان و فەرمانبەران سیمینارێک لەلایەن (شنیار صباح حمە صالح ) تایبەت بە مەترسی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرئەنجامە خراپەکانی و چۆنیەتی چارەسەر و خۆپاراستن لەڤایرۆسەکە ئەنجامدرا.
لەسیمینارەکەدا بەووردی باس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتی گواستنەوە و بڵاو بوونەوەی کرا ، پاشان باس لەکاریگەریەکانی لەسەر کەسی توش بوو کرا .بەووردی تیشک خرایە سەر چۆنیەتی بەرنگاربوونەوەو خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە.
لەبەشی کۆتایدا بەگرنگیەوە باس لە ڕێکارەکانی خۆپاراستن کرا لە ناوەندەكانی خوێندن و شوێنە گشتییەكان.