تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا (دكتۆرا،ماستەر،دبلۆمی باڵا) لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستیپێكرد
لەپاش ڕاگەیاندن و پەسەندكردنی سەرجەم پسپۆرییەكانی (دكتۆرا،ماستەر،دبلۆمی باڵا) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە ، ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا بۆ ئەو خوازیارانە بەڕێوەچوو كە لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەشیان كردووە.
كاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 10 ی شوباتی 2020 لە سێ هۆڵی تایبەت بە تاقیكردنەوەكان لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاقیكردنەوە بۆ 263 خوازیار بەڕێوەچوو.
لە دەستپێكی تاقیكردنەوەكەدا پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ سەردانی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی كرد و لە سەرجەم ئامادەكارییەكان دڵنیابویەوە و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی تاقیكردنەوەكەی ڕاسپارد كە وەك پیشەی هەمیشەیی خۆیان دادپەروەرانە چاودێری تاقیكردنەوەكە بكەن و هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكاران خواست.
هەریەكە لە پ.د. سۆران ابوبكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو پ.ی.د. دانا احمد مصطفی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی یاوەری سەرۆكی زانكۆ بوون.
لە بارەی ئامادەكارییەكان و بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكە پ.د. سۆران ابوبكر سەرۆكی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە سایتی زانكۆمانی ڕاگەیاند:
تاقیكردنەوەكە لەژێر ڕێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە كاتژمێر 11 وە دەستی پێكردووە كە بۆ خوازیارانی ماستەر سێ كاتژمێرەو بۆ خوازیارانی دكتۆرا چوار كاتژمێرە و ووتی هەر پرسیارێك بە واژۆی دوو خوێندكار هەڵپچڕا: