پاش سلاو… به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوه‌ندى وه‌رگرتنى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا به نووسراویان ژماره (5\854 له به‌روارى 15\01\2015) ئه‌نجامى وه‌رگرتنى پێشكه‌شكارانمان به سیسته‌مى بارالێل له به‌شه‌كانى كۆلێژ و په‌یمانگاكانى سه‌ر به زانكۆمان بۆ ڕه‌وانه كردین
داوا له گشت ئه‌و خوێندكاره به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه ناویان ده‌رچوه له‌م لیسته‌ى خواره‌وه‌دا به زووترین كات ڕۆژى ( 2 شه‌ممه‌وه 19\01\2015 په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌و به‌شانه‌وه له كۆلێج و په‌یمانگاكان كه ناویان هاتوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ست پێكردن به خوێندن و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین. سه‌باره‌ت به پێش كه‌ش كردنى سكاڵا ته‌نها ماوه‌ى 2 ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌درێت به پێشكه‌ش كردنى سكالا واته ڕۆژانى 18 و 19 \01\2015 هه‌ر خوێندكارێك سكالا و ناره‌زایی هه‌یه ده‌توانێت سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى گشتى زانكۆمان بكات.
كرته له‌م لینكه‌ى خواره‌وه بكه بۆ بینینى ئه‌نجامه‌كان
لیستى ناوى خوێندكارانى وه‌رگیراو له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى گشتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى
[learn_press_profile]
