خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێنمایی دەدەنە خوێندنگاكان
لە درێژەی هەڵمەتی هۆشیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/2/9 گرووپێك لە خوێندكارە نمونەییەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی خوێندنگای ئاسودەی بنەڕەتییان كرد و لەنزیكەوە زانیاری و رێنمایی وردیان سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە بەخشی بە خوێندكارەكان، هەروەها زانیاریشیان دەربارەی ڤایرۆسە وەرزییەكان دایە خوێندكاران.
لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنگاكە خۆشحاڵی خۆیان بەو چالاكییە زانستییە دەربڕی و هیوایان خواست كە ئەم جۆرە چالاكییانە بەردەوام بن بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێندكاران دەربارەی زانیارییە تەندروستییەكان، دەستخۆشی خۆشیان گەیاندە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە بەردەوام لەناو خەڵكدایە و خزمەتی هاونیشتمانیانی دەكات.