ئامادەكاری تەواو بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا جێبەجێكراوە
لەلایەن لیژنەی راسپێردراوەوە سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا ( دكتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا ) لە هۆڵەكانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی جێبەجێكراوە.
هەر ئەمڕۆش پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هۆڵی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا/ دكتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵای لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەسەركرەوە و لەنزیكەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەكارییەكانی كۆڵییەوە و دەستخۆشی لە لیژنەكە كرد كە بە باشی ئەركەكانیان جێبەجێكردووە.
سبەینێ 2020/2/10 كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی تاقیكردنەوەی (IELTS)ی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت.
تێبینی: پێویستە خوازیاران كاتژمێر 10 واتە پێش كاتی تاقیكردنەوە ئامادەبن و كارتی نیشتمانی یان پێناسی (باری شارستانی )یان پێبێت لەگەڵ پێنووسی رەنگی (شین).
ناونیشان: زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، قڕگە/ پشت بەنزینخانەی وڵات ،هۆڵی سیمینارو تاقیكردنەوەكانی ئایەڵتس/ لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی.