Back

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەیمانگای تەكنیكی كەلاری بەسەركردەوە

لە درێژەی سەردان و بەسەركردنەوەی زانكۆو ناوەندەكانی خوێندنی باڵا لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی (٩ی شوباتی ٢٠٢٠) دکتۆر “ئارام محمد قادر” وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەهاوەڵی شاندێک لەوەزارەت و بەئامادەبوونی هەریەکە لە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و یاریدەدەرەكانی و ڕاگرەکان سەردانی پەیمانگای تەكنیكی كەلاریان کرد سەرەتا ڕاگری پەیمانگا و ئەندامانی ئەنجومەن و ژمارەیەک لەمامۆستایان لە پێشوازی وەزیری خوێندنی باڵاو شاندی یاوەریدابوون.
” د.چیا محمد حسن “ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار وێڕای بەخێرهاتنێکی گەرم لە وەزیری خوێندنی باڵاو شاندی یاوەری سەردانەکەی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند پەیمانگای تەكنیكی كەلار ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە ڕەوتی خوێندن دەکات و دووەم پەیمانگایە لە دوای پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە خوێندکار وەردەگرێت بۆتە ناوەندێکی گرنگ لەپێگەیاندنی کادیری ناوەندیدا. هەرلەدرێژەی ووتەکانیدا و بۆ ئەو مەبەستە ڕاگری پەیمانگا بەشێک لەداواکاریەکانی گەیاندە جەنابی وەزیر کەگرنگن لەبواری خزمەت کردن بەخوێندکاران وەک دروست کردنی پەیمانگایەکی تازە بەشێوازێکی سەردەمی کەپێشتر لەلایەن شارەوانی زەوی بۆ دابین کراوە هەروەها کردنەوەی کۆلێجی تەکنیکی کەلار کە پەیمانگاکە لەڕوی ستافەوە ئامادەی تەواوی تێدایە . جگە لەمانەش گرفتی نەبوونی بینای بەشەناخۆیی تایبەت بە پەیمانگاکە باسی لێوەکرا. لای خۆشیەوە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سوپاسی پەیمانگای تەكنیكی كەلاری کرد کە ماوەی ساڵانێکی زۆرە خزمەت بەرەوتی خوێندن دەكات لەدەڤەری گەرمیاندا هەروەها ڕاشیگەیاند کە بەوردی ئاگادارە لەسەرجەم ئەو کارو چالاکیانەی کە پەیمانگاکە ئەنجامی دەدات و جێگەی دەستخۆشیە،  ئەوەشی خستەروو کە لە گەرمیاندا هەریەکە لەزانکۆی گەرمیان و پەیمانگای تەکنیکی کەلار ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە و پەیوەندیەکی زانستی تۆکمە و هەماهەنگن لەسەرخستنی پڕۆسەی خوێندن و خزمەتکردنی زانست لەناوچەکە. بۆیە پێوستە گرنگی تەواو بەو زانکۆو پەیمانگایە بدرێت لەبەر ئەوە سەرجەم داواکاری و سەرنجەکانی تۆمارکردو بەڵێنی دا هەرچی لەتوانای وەزارەتەکەیدا بێت جێبەجێی بکات بۆ خزمەتکردن بە دەڤەرەکە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile