خولێکی تۆپی پێ بەناوی کۆچکردوو ((د. دلێر حبیب )) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار کرایەوە
رۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی (٥ی شوباتی ٢٠٢٠) لە مەراسیمێکى شایستەدا بە ئامادەبوونى هەریەکە لە “د.چیا محمد حسن” ڕاگری پەیمانگا و پ.ی “د.فەرهاد قادر کریم” سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و جێگرەکانی و یاریدەری ڕاگرى پەیمانگا و راگرى کۆلێژى پەروەردە و پەروەردەى بنەرەتى زانکۆى گەرمیان و ژمارەیەك لە سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکارانى پەیمانگا خولێکی تۆپی پێ بەناوی کۆچکردوو ((د. دلێر حبیب )) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار کرایەوە بە میوانداری کۆلێژى پەروەردەى بنەرەتی و کۆلێژى تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆی گەرمیان و پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان . وە ئەم خولەش وەکو وەفەیایەك بەناوى کۆچکردوو دکتۆر (دلێر حبیب ) ئەکادیمیاو مامۆستا و سەرۆکى بەشى زمانى عەرەبى پەروەردەى بنەرەتی زانکۆی گەرمیان نرا چونکە سەرەراى ئاستەبەرزەکەى لە بوارى زانست بوارى وەرزیشى فەرامۆش نەکردبوو.
سەرەتای دەسپێکردنی مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان و ڕوحی کۆچککردوو دەستی پێکرد ، دواتر لەلایەن “د.چیا محمد حسن” ڕاگری پەیمانگا وتەیەک پێشکەش کرا کە تێیدا باس لە ڕۆڵ و کاریگەری کۆچکردوو کرد کە ماوەیەی ساڵانێکى زۆر خزمەتی بە ڕەوتی خوێندن کردوە و کەسێکی دیار و ئەکادیمیای دەڤەری گەرمیان بووە لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ستایشی هۆبەى وەرزشى پەیمانگا و ڕێکخەرانی خوولەکە كرد ، پاشان پ.ی “د.فەرهاد قادر کریم” سەرۆکى زانکۆی گەرمیان وتەیەکى پێشکەش کردو تیایدا باسى دڵسۆزى و خوورەوشت و ئاکارى بەرزى کۆچکردوو کرد وە پاشان دەستخۆشی ئاراستەی پەیمانگا کرد کە هەمیشە لەهەمو بوارەکاندا هاوکارن و ڕۆڵی گرنگیان هەبووە .
وە لە کۆتایدا وتەی بنەماڵەی کۆچکردو لەلایەن بەڕێز مامۆستا (دیار حبیب) پێشکەش کرا و هەر لەلایەن بەڕێزیانەوە بە لێدانى تۆپ یەکەم یارى دەستپێکى خولەکە لە نێوان هەردوو تیپی کۆلێجی پەروەردەى بنەرەتی زانکۆی گەرمیان و بەشە پزیشکییەکانى پەیمانگای تەکنیکی کەلار ئەنجامدرا و بە سەرکەوتنى تیپی کۆلێجی پەروەردەى بنەرەتی زانکۆی گەرمیان کۆتایى هات .