Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی میوانداری سیمپۆزمێكی زانستی كرد بە ناونیشانی” به‌ره‌و حكومەتی ئەلیكترۆنی “

ئەمرۆ 18/12/2014 سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە هۆڵی پیرەمێرد میوانداری سیمپۆزمێكی زانستی كرد بە ناونیشانی به‌ره‌و حكومەتی ئەلیكترۆنی Moving towards e-Government كە پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر بە هاوكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە رێوەى برد بە ئامادەبونی سەرۆكی زانكۆ د.ئالان فەرەیدون و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی د.ناصح عثمان و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران د.خالید محمود هەروەها بە ئامادەبونی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی د.صلاح سعید و د.سۆران ابوبكر راگری پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەرو ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و ئەندامانی سەندیكای كۆمپیوتەرزانانی كوردستان و نوینەری پارێزگای سلێمانی و دام و دەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم و میدیاكاران لە سەرەتادا م.سەرخێل وةك رێكخه‌ر و پێشكه‌شكار بە خێرهاتنی ئامادەبوانی كرد و لەپاش خوێندنەوەی وتاری راگری پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر لە لایەن د.سۆران ابوبكر سەرۆكی زانكۆ و تەیەكی پێشكەش كرد كە خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ بەرێوەچونی سیمپۆزمێكی زانستی ئاوا وە هەروەها هاوكاری سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوپات كردەوە بۆ ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاكیەك لە بواری ئای تی دا و سوپاسی مامۆستایانی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەری كرد بۆ رێكخستنی ئەم جۆرە چالاكیانە و هیوای بەردەوام بونی بۆ خواستن. پاشان به‌ڕێز Tonis Mae وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كردن له‌ ژێر ناونیشانى Living in e-society كه‌ به‌ڕێزیان لە دادگای سلێمانی ئەزمونی كاركردنی خۆی پێشكەش كرد و باسی ئەو ئاسانكاریانەی كرد كە لە حكومەتی ئەلیكترۆنیدا بونیان هەیە نمونه‌ى ولاتى Estonia ى هێنایه‌وه‌ كه‌ خۆى خه‌ڵكى ئه‌و ولاته‌یه‌ و حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى ئاسانكارى كردووه‌ بۆ هاولاتیان به‌ و راده‌یه‌ى كه‌ حكومه‌تى ئیستۆنیا به‌و نزیكانه‌ ئایدیاى e-residency ده‌هێنێته‌ بوون .لە پاشان 6 سیمنارو توێژینەوەی زانستی پێشكەشكران و پانتێڵی كۆتای پێشكەش كرا لە كۆتایشدا بە خستنەروی سەرنج و پرسیارەكانی ئامادەبوان كۆتای بە سیمپۆزمەكە هات.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile