سەرۆكی زانكۆ گوێبیستی گرفتی خوێندكارانی بەشی پاراستنی ددان دەبێت
بەرواری 15/12/2014كۆمەڵێك لە خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەشی پاراستنی ددان سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی یان كرد بە مەبەستی خستنەرووی گرفتەكانیان كە لە نەخۆشخانەكاندا لە كاتی وانەی پراكتیكیدا روبەرویان دەێتەوە،لە هۆڵی پیرەمێرد ی سەرۆكایەتی زانكۆ پێشوازیان لێكرا لە لایەن هەریەك لە د.ئالان فریدون سەرۆكی زانكۆ ود.محمد عبدالله راگری كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك وە هەروەها د.محمد بابەكر بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی زانستی و خوێندنی باڵا و م.عطا بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی دڵنیای جۆری فێركردن .
خوێندكاران ئەوەیان بە سەرۆكی زانكۆ راگەیاند كە ئەوان گرفتیان هەیە لە كاتی كاركردنیان لە نەخۆشخانەكاندا و پێویستە ناونیشانی كاری ئەوان رون بێت تا بتوانن لە داهاتودا بەو بروانامەی كە بە دەستی دەهێنن بتوانن كاربكەن ،هەروەها هەوڵ بدرێت لە رێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە لە نەخۆشخانەكاندا ئەوەی كە خوێندویانە لە قۆناغی یەكەمی پەیمانگا ئەوە پراكتیزە بكەن نەك كاری تریان پێ ئەنجام بدەن هەروەها دەرفەتی خوێندنیان بۆ برەخسێندرێ بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی بەرزتر.لە پاشاندا سەرۆكی زانكۆ ئەوەی بۆ خوێندكارەكان رون كردەوە كە ئەوان ناونیشانی كاریان دیاریكراوە كە یاریدەدەری پزیشكی ددانن هەر بەو ناونیشانە لە داهاتودا كاردەكەن،
بەڵێنی بە دواداچونی گرقتەكانی دیكەی خوێندكارانی دا لە وەزارەتی تەندروستی و پێی راگەیاندن كە زانكۆمان لە هەوڵی كردنەوەی بەشی نوێ دا بەردەوام دەبێت و لە داهاتودا ئەو پسپۆریەی ئەوانیش دەكرێتەوە.