زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى میواندارى سیمنارێكى زانستى كۆمه‌ڵه‌ى ئهكادیمیانى كوردستان ده‌كات
پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له هۆڵى پیره‌مێردى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى ئهكادیمیانى كوردستان به هاوكارى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌لسا به سازدانى سیمنارێك به ناونیشانى (توێژینه‌وه‌ى زانستى و رۆڵى له كۆمه‌ڵگه‌دا)به ئاماده‌بونى د.ئالان فه‌ره‌یدون على سه‌رۆكى زانكۆ و د.سه‌لاحه‌دین سعيد علي سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگارى سلێمانى و د.هه‌ڤاڵ ابوبكر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى سلێمانى و د.سۆران ئه‌بوبكر ڕاگرى په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌كادیمیان و ژماره‌یه‌ك له راگر‌و و مامۆستایانى زانكۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى ئهكادیمیانى كوردستان و میوانان سیمیناره‌كه به‌رێوه‌چوو.
پاشان وتارى به‌خێرهێنان له لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشكه‌شكرا كه تیایداهاوكارى كردنى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پیشاندا بۆ به‌رێوه‌چونى هه‌موو جۆره سیمنارێكى زانستى كه خزمه‌ت به ره‌وتى خوێندن و زانستخوازى بكات له هه‌رێمى كوردستان .پاشان وه‌ك رێز و دهستخۆشیهك بۆ هه‌ریه‌ك له د.هه‌ڤاڵ ابوبكر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه و د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى ئهكادیمیانى كوردستان چهپكهگوڵى پیرۆزباییان پێشكه‌شكرا هیواى ئه‌وه‌یان بۆ خواستن به گواستنه‌وه‌ى وێستگه‌ى كاركردنیان بۆ پارێزگارى سلێمانى بتوانن خزمه‌تى زیاتر به كۆمه‌ڵگا بكه‌ن
پاشان وته‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌كادیمیان له لایه‌ن د.سۆران ئه‌بوبكر پێشكه‌شكراو ده‌ستكرا به پێشكه‌شكردنى بابه‌ته‌كانى سیمناره‌كه كه بریتی بون له جۆره‌كانى توێژینه‌وه‌ى زانستى و فه‌لسه‌فه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانست و پاشان رێگاكانى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى كه له كۆتایدا پانێڵى گفتوگۆ پێشكه‌شكراو له دواى ئه‌نجامدانى دیبه‌یتى كراوه له نێوان ئاماده‌بوان دا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان كۆتاى به سیمارهكه هات..