Back

كۆرسێكی بەهێزكردنی سەنتەرەكانی زمان لە لەندەن بەڕێوەدەچێت

بە ئامانجی پەرەپێدان و بەهێزكردنی پرۆگرامی ئەكادیمی بۆ ڕاهێنەران و بەرزكردنەوەی توانای سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومییەكان، كۆرسێكی یەك هەفتەیی لە شاری لەندنی یەریتانیا بەڕێوەدەچێت. لەسەر بانگهێشتی فەرمی كۆلێجی Waltham International College in London, the UK و بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆرسێكی تایبەت بە پەرەپێدان و بەهێزكردنی توانستی سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومییەكان كۆرسێكی تایبەت بەو بوارە ڕێكخرا كە لە 1 ی شوبات 2020 دەستی پێكردوەو بڕیارە تا 8 ی شوباتی 2020 بەردەوام بێت. د. هۆگر محمد تۆفیق بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و وەك یەكێك لە بەشداربووانی كۆرسەكە بە سایتی زانكۆی ڕاگەیاند: كۆرسەكە تایبەتە بە شێوازی وانە وتنەوەو ڕێگاكانی هەڵسەنگاندنی خوێندكارو هەروەها ئەو تەكنیكانەی كە پێویستن لەناو پۆلێكی نمونەییدا پەیڕەو بكرێت.هەروەها ئاماژەی كرد بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی كۆرسەكەو ووتی كە مامۆستایانی پسپۆر لە بواری سەنتەرەكانی زماندا وانە دەڵێنەوەو نوێترین تەكنیكی سەردەم بەكاردەهێنن بۆ تازەكردنەوەی ئەو وانەو پرۆگرامانەی كە دەخوێندرێن لە سەنتەرە حكومییەكاندا. ئەم جۆرە هەوڵانە بەئاراستەی خزمەتكردنی خوێندكاران و فێرخوازانە بەتایبەتی كاندیدانی خوێندنی باڵا و ئەوانەی دەیانەوێت نازناوی زانستی خۆیان بەرزبكەنەوە. لەكۆتایی ووتەكەیدا د. هۆگر محمد تۆفیق سوپاسی كۆلیجی ناوبراوی كرد بۆ ئەنجامدانی كۆرسەكەو ئومێدەوارە سوودی گەورەی بۆ خوێندكاران و فێرخوازانی كورد هەبێت چونكە لەئێستادا داواكاری زۆر هەیە بۆ فێربوونی زمان بەتایبەتی زمانی ئینگلیزی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile