هەواڵ و چالاکی

زنجیرەیەك سیمینار لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان بەڕێوەچوو

بەئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ، سێ سیمینار لەلایەن مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری میكانیك و ئەندازیاری گەیاندنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە لە كەمپسی كۆلێجە تەكنیكیەكان پێشكەشكران. ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/2/5 بەئامادەبوونی ژمارەیەك مامۆستایان و خوێندكاران لە كەمپسی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سێ سیمیناری زانستی لەلایەن مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری میكانیك و ئەندازیاری گەیاندنی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی (Abet system) لەلایەن (جلال حسن حمە) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن و دووەم سیمینار لەلایەن (فریاد جلال) مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری میكانیك بەناونیشانی ‏(experimental investigation of vibration stress relief of a106 steel pipe T-welded fittings )، سیمیناری سێیەم لەلایەن (عیصام محمد) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بەناونیشانی (buckling in steel bridge girders) پێشكەشكران.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button