دووەمین سیمپۆزييه می پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ بەرێوەچوو
دووەمین سیمپۆزمی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بە ناونیشانی (قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان كێشەو چارەسەری) بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی د.ئالان فریدون علی لە بەرواری 11/12/2014لە هۆڵی یانەی كۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، لەسەرەتادا وتاری رێكخەری سیمپۆزم لە لایەن د.نیان كمال رشید پێشكەشكراوپاشان سەرۆكی زانكۆ وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەشكرد كە تیایدا بایەخی بەردەوامبونی ئەم جۆرە چالاكیانەی دوپات كردەوەو ئامادەیی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیشاندا بۆ پشتیوانی كردنی هەر جۆرە چالاكیەكی سەردەمیانە پۆ پێشخستنی رەوتی زانستی لە كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆمان. پانێڵی یەكەمی سیمپۆزم بە پێشكەشكردنی سێ بابەت دەستی پێكرد، یەكەمیان بە ناونیشانی (چارەسەری كێشەی دارایی لە كوردستان/یاسای قەرزی نێودەوڵەتی) لە لایەن د.عزت صابر اسماعیل هەروەها دوەمیان لە ژێر ناوی (ئاسۆكانی داهاتوی پەیوەندیەمانی هەرێم و بەغداد) لەلایەن د.رێبوار كریم پێشكەشكراو پاشان توێژینەوەی سێیەم بە ناونیشانی (هۆكارەكانی دروستبونی قەیرانی دارایی و چارەسەری)لە لایەن د.عثمان عبدالقادر پێشكەشكرا
لەپاش گفتوگۆكردنی بابەتەكان ، پانێڵی دووەم دەستی پێكرد كە تیایدا دوو توێژینەوە پێشكەشكران یەكەمیان بە ناونیشانی (قەیران،قۆناغەكان و چۆنیەتی مامەڵەكردنى ميديا) كە لە لایەن دیاری حامد محمود پێشكەشكراو پاشان د.رێواس فایق حسین بابەتێكی پێشكەشكرد لە ژێرناوی (بە دامەزراوەكردنی كەرتی نەوت لە كوردستان)لە پاش گفتوگۆكردن و خستنەروی پێشنیارەكان بۆ لایەنی پەیوەندیدار كۆتای بە دووەمین سیمپۆزمی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی هات كە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و هەر ساڵێك لێكۆڵینەوە لە بابەتێكی جێی بایەخ دەكات، بە میوانداری كەسانی پسپۆر و خاوەن بروانامە لەو بوارەدا.