كۆڕێكی شیعری بۆ خوێندكارانی دوكان سازكرا
لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی خوێندن و پڕچەككردنی خوێندكاران بە زانستی سەردەم، ئەنجامدانی كؤری هونەری و ئەدەبیش گرنگی خۆی هەیەو كەشێكی لەبار بۆ خوێندنی خوێندكار دەخوڵقێنێت،
ڕۆژی4 ی شوباتی 2020 بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش و چێژوەرگرتن لە شیعرە بەپێزو ئارامبەخشەکان، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان بەهاوکاری لیژنەی کاروچالاکیەکانی پەیمانگا کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر (کاوە حسێن) ڕێکخست کا تیایدا خوێندکاران ومامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگا ئامادەبون لە کەشێکی پڕ هۆنراوە و شیعردا کاتێکی خۆشیان بەڕێکرد . سەرجەم كۆلیج و پەیمانگاكانی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەپاڵ پرۆسەی خویندندا هەوڵ دەدەن زۆرترین چالاكی جۆراوجۆر بەتایبەتی هونەری و ئەدەبی و هەمەڕەنگ بۆ خوێندكاران ڕێك بخەن.