هەواڵ و چالاکی

دوو سیمیناری زانستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشكرا

لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لێی كە لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕاگەیەندراوە ، دوو سیمیناری زانستی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زانستی و خوێندنی باڵاوە بەڕێوەچوو، لە سیمینارەكەدا زانیاری و هۆشیاری پێویست دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا درا بە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویست.

ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری ٤/۲/۲٠۲٠ لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە دوو سیمیناری زانستی دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچو لەلایەن مامۆستایانەوە : یەکەم: ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن بەڕێز د. کارزان عبداللە محمد، ڕاگری پەیمانگا. دووەم: نەخۆشیە گواستراوەکان، لەلایەن بەڕێز مامۆستا ڕافع حبیب اسکندر.

لە سیمینارەكە ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكاران و مامۆستایان ئامادەبوون و بەگرنگییەوە ئارەزووی گوێگرتنیان هەبوو لە بابەتەكەو بە چەندین پرسیار لە ئامادەكارانی سیمینارەكە ڕادەی هۆشیاری ئامادەبوان دەوڵەمەندتر كرا لەسەر ئەو پەتا بەربڵاوەی كە زۆربەی ووڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button