كۆنفرانسێك بۆ باشتركردنی رەوشی كارمەندانی تەندروستی بەڕێوەچوو
رۆژی ۲۰۲۰/۲/۳ و بە بەشداری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەرپرسانی تەندروستی هەرێمی كوردستان و سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، لە شاری هەولێر كۆنفرانسێكی پیشەیی بەمەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە (۹)ی ساڵی (۱۹۹۰)ی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، كە بەشێوەیەك بێت یاساكە لە خزمەتی نەخۆش و سەرجەم كارمەندانی تەندروستیدا بێت بەبێ جیاوازی.
تیمی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی پێكهاتبوون لە (راگری كۆلێج و سەرجەم سەرۆك بەشە زانستییە پەیوەندیدارەكان) كە بەشداریی كارایان لە كۆنفرانسەكەدا كرد و توانیان سەرجەم ئەو پەیامە زانستی و پیشەییانەی پێویست بوو لە یاساكەدا جێگیر بكرێت بگەیەندرێتە شوێنی مەبەست و لە رێگەی لیژنە زانستییەكانەوە كاری پێویست و یاسایی لەسەر بكرێت.